سه ردانيكردنى خوێندکاران بۆ پاڵاوگەی ئاوی ئیفراز–٢

کۆلێژی پەروەردە – بەشی کیمیا
لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٧/١٠/٢٠٢٥، گەشتێکی زانستی ڕێکخرا لەلایەن (م.ی. چیمن دڵشاد یوسف)، بە ئامادەبوونی بەرێزان (د. دلێر دڵشاد) و (م. دەریا جلیل رحیم)، بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەم بۆ پاڵاوگەی ئاوی ئیفراز–٢.

ئامانجی ئەم گەشتە زانستیە بەرزکردنەوەی تێگەیشتنی پراکتیکی خوێندکاران بوو لە پرۆسەکانی چارەسەرکردن و پاککردنەوەی ئاو، بە پەیوەستکردنی چەمکە تیۆریەکان کە لە پۆلەکاندا خوێندراون بە بەکارهێنانی پیشەسازی ڕاستەقینە.

ئەم سەردانە زانستیە پشتگیری لە فێربوونی ئەکادیمی خوێندکاران دەکات و هۆشیاریان بەرز دەکاتەوە لە گرنگی ئاوی پاک و پاراستنی ژینگە