لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١/٢٨/ ٢٠٢٦، سمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن بەرێز( د. یوسف طە)، لە ژێر ناونیشانی:
Application Process for ITEC Program
ئەم سمینارە تایبەتە بووبە ناساندن و ڕوونکردنەوەی پڕۆسەی بەشداریکردن
(Application Process)
لە خولە فێرکارییەکانی
ITEC (Indian Technical and Economic Cooperation)
لە وڵاتی هیندستان. لە ماوەی سمینارەکەدا باس لەو بوارانە کرا کە خولەکان بەردەستن بۆ هەموو پسپۆڕییەکان، هەروەها جۆری پشتگیری دارایی کە بریتییە لە خەرجی خول، نیشتەجێبوون، گواستنەوە و هەندێک خزمەتگوزاریی تر.
ئەم بەرنامەیە تایبەتە بە مامۆستایان و فەرمانبەران کە حەز دەکەن تواناکانیان بەرز بکەنەوە و سوود لە بەرنامە فێرکارییە نێودەوڵەتییەکان ببینن،
وە دەرفەتێکی گرنگە بۆ فێربوون، پەرەپێدان و بەدەستهێنانی ئەزموونی نێودەوڵەتی










