گەشتێکی زانستی بۆ کارگەی مادەپاککەرەوەکان

کۆلێژی پەروەردە – بەشی کیمیا
لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢٥، گەشتێکی زانستی بە فەرمی ڕێکخرا بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێیەم بۆ کارگەی مادەپاککەرەوەکان (سویس رۆز)، لەلایەن (م.ی. چیمن دڵشاد یوسف) و بە ئامادەبوونی بەرێزان (م.دەریا جلیل رحیم)، (م.ی. نەبەرد غفور ئەحمەد)، ( ی.ک.ئیبراهیم حسین) و (ی.ک. شهد کامران).

ئامانجی ئەم گەشتە زانستیە ئاشنابوونی خوێندکاران بوو بە پرۆسەکانی بەرهەمهێنان و پاککردنەوەی مادەی کیمیایی، بە تایبەتی مادەی پاککەرەوە و خاوێنکەر، لە ڕێگەی پەیوەستکردنی زانیاریە تیۆریەکان کە لە وانەکاندا خوێندراون بە کاری پیشەسازی ڕاستەقینە.

ئەم سەردانە زانستیە پشتگیری لە فێربوونی ئەکادیمی خوێندکاران دەکات و هۆشیاریان بەرز دەکاتەوە لە گرنگی بەکارهێنانی مادە پاککەرەوەکان بە شێوەی زانستی و پاراستنی تەندروستی و ژینگە