پابەندبوونی ڕاهێنان بە خاڵە سەرەکیەکان بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم

کۆلێژی پەروەردە – بەشی کیمیا
لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٣٠/٩/٢٠٢٥، لە هۆڵی بەشی کیمیا، سیمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن (م. دەریا جلیل رحیم) و (م.ی. چیمن دڵشاد یوسف)، لە ژێر ناونیشانی «پابەندبوونی ڕاهێنان بە خاڵە سەرەکیەکان» بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم.

لە ماوەی سیمینارەکەدا، مامۆستایان باس لە گرنگی پابەندبوون بە بنەما و خاڵە سەرەکیەکانی ڕاهێنان کرد، وەکو ڕێکخستنی کات، ئامادەبوونی باش بۆ وانە و تاقیکردنەوەکان، پابەندبوون بە ڕێنماییە ئەکادیمییەکان و پەرەپێدانی توانای خۆفێربوون. هەروەها نموونەی پراکتیکی و ڕێنمایی ڕاستەوخۆ پێشکەش کران بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن لە ژیانی خوێندن و داهاتودا سوود لێیان وەربگرن.

لە کۆتاییدا، دەروازەی پرسیار و وەڵام کرایەوە و قوتابیان بەشداری چالاکیان تێدا کرد، کە ئەمەش بوو بە هۆکاری گەشەپێدانی هۆشیاری و تێگەیشتنی زیاتر لە بابەتەکە. سیمینارەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی هات و کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبوو لەسەر ئاستی زانستی و ڕاهێنانی قوتابیان