کۆلێژی پەروەردە – بەشی کیمیا لە ڕۆژی چوارشەممە رێكەوتی 11-2-2026 تاوتوێکردنی نامەی ماستەری قوتابى( نەریمان مامەخضر احمد) له بەشی کیمیای کۆلیژی پەروەردە له زانکۆی صەلاحدین ئەنجام درا.
ئەندامانی لیژنەی تاوتێکردن پیکهاتبوون لەم بەرێزانە:
١.پ.د.پەروین عبدالصمد اسماعیل/ زانکۆی سەلاحەدین، سەرۆکی لیژنە.
٢.پ.ی.د. گلیزار اسماعیل ابراهیم/ زانکۆی سەلاحەددین- خانەنشین، ئەندام.
٣. پ.ی.د. دڵزار دڵشاد غفور/ زانکۆی سلێمانی، ئەندام.
٤.پ.ی.م. لطفیە محمد حسن / زانکۆی سەلاحەددین- خانەنشین، ئەندام و سەرپەرشتیار.
دوای بەرگریکردن له نامەکه لە لایەن قوتابی ناوبراو به شێوەیەکی سەرکەوتوو ، ئەندامانی بەرێزی لیژنە پێشنیاریان کرد کە بروانامەی ماستەر به ناوبراو ببەخشرێت لە بواری کیمیایی ژیانی.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە سوپاس و دەست خۆشیمان هەیە بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین و راگرایەتی کۆلیژی پەروەردە بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە پێناوی پێشکەوتنی رەوتی زانستی بەشەکەمان.
هەروەهاپیرۆزیایی و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی سەرپەرشتیاری بەرێز قوتابی ناوبراو دەکەین هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین









