كۆلێژی پەروەردە/ بەشی کیمیا گفتوگۆی نامەی ماستەر
رۆژی یەک شەممە 2026/3/29 کاتژمێر (9)ی بەیانی گفتوگۆی نامەی ماستەری قوتابى (نەرمین محمود حمدامین) لە ژێر ناونیشانی ( Surface modification of materials with electrodeposition metal powder alloys from deep eutectic solvents for improved mechanical and anti-corrosion protection )
لە بەشی کیمیا، لە هۆڵی ” د. عبدالله حداد” کۆلێژی پەروەردە ئەنجام درا
لیژنەی تاوتوێ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون
- پ. د. بختیار کمال عزیز. سەرۆکی لێژنە، زانکۆی چەرموو
- پ.ی.د .مازن عبدالخالق عثمان. ئەنداَم. زانکۆی سەلاحەدین
- پ.ى.د.جمیل عبداللە چمعە. ئه ندام، زانکۆی کۆیە
4.پ .د. حسن هادی عبداللە. ئه ندام و سەرپەرشتیار، زانکۆی سەلاحەدین
شایەنی باسە، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕى زانستى ، لیژنەکە بڕیاریدا بە پەسەندکردني نامەی ماستەرەكە و پێشنیازی کرد بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بەقوتابی.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو دەکەین سوپاسی ھەول و کۆششی سەرپەرشتیاری قوتابی و ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ دەکەین.









