Synthesis characterization and biological activity of Mixed ligand) Lanthanum (III) complexes, Derived from 1-(2-pyridylazo)-2-naphtholand secondary ligands)

کۆلێژی پەروەردە- بەشی کیمیا چالاکی زانستی
تاوتوێکردنی نامەی ماستەر

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2026/4/6 کاتژمێر (9)ی بەیانی تاوتوێکردنی نامەی قوتابى خوێندنی باڵا- ماستەر (فاطمة نجاة عبدالقادر) لە ژێر ناونیشانی ( Synthesis characterization and biological activity of Mixed ligand) Lanthanum (III) complexes, Derived from 1-(2-pyridylazo)-2-naphthol
and secondary ligands)
لە بەشی کیمیا، لە هۆڵی ” د. عبدالله حداد” کۆلێژی پەروەردە ئەنجامدرا.
لیژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە خوارەوە پێکهاتبوون:

  1. پ. د. فايق حمه سعيد. زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک، سەرۆکی لێژنە
  2. پ.ی.د .مازن عبدالخالق عثمان. زانکۆی سەلاحەدین ئەنداَم.
  3. پ.ى.د.ئاراس نجم الدین حمد. زانکۆی هەولێری پزیشکی ئه ندام
    4.پ .د. فاروق امام حويز. زانکۆی سەلاحەدین ئه ندام و سەرپەرشتیار.

شایەنی باسە، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕى زانستى ، لیژنەکە بڕیاریدا بە پەسەندکردنی نامەی ماستەرەكە و پێشنیازی کرد بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بەقوتابی.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو دەکەین سوپاسی ھەول و کۆششی سەرپەرشتیاری قوتابی و زۆر سوپاسی ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ دەکەین.