سه‌ردانی زانستی له‌بابه‌تی زمانی برایل

سه‌ردانی زانستی له‌بابه‌تی زمانی برایل له‌ئاستی
(SDG10 – Reduce Inequalities).
بەسەرپەرشتی بەڕێز(م.الیاس أحمد خلیل) لەبابەتی زمانی برایل، یه‌كێك له‌چالاكیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ڕۆژی چوارشەممە بەرواری(٢٠٢٦/١/٢٨) سەردانی پەیمانگای رووناکی نابینایانیان کرد لە پەپارێزگای هەولێر.
لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانی بەشی پەروەردەی تایبەت، قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان سەردانی (پەیمانگای ڕووناکی نابینایان)کرد، بۆ خوێندنی بابەتی (زمانی برایل / بەشێوەی پراکتیکی). بەمەبەستی ئەوەی کە قوتابیەکانمان ئاشنابن بەشێوەی پراکتیکی وە فێری نوسین و خوێندنەوەی زمانی برایل بن کە تایبەتە بە کەسانی نابینا بەشێوەی بەرجەستەکردن و ڕەچاوکردنی لایەنی زانستی و پەرورەدەیی وە بەریەککەوتەیان ڕاستەوخۆ بەقوتابیانی نابینا و چۆنیەتی ئەنجامدانی مامەڵەیەکی شیاو لەگەڵیان.
سوپاسی بۆ بەڕێز (د.حسن بەڕێوەبەری پەیمانگاو سەرجەم مامۆستایانی بەڕێز).
وە زۆر سوپاس بۆبەڕێز (م، عادل علی قادر) کە ئەرکی ووتنەوەیو فێرکردنی بابەتی زمانی برایل بەشێوەی پراکتیکی گرتە ئەستۆ هەمیشە هاوکاری بەشەکەمان و قوتابیەکانمان بوونە