سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان

ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كی زانستی له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌مامۆستایانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له‌به‌رواری رێکەوتی( ٩/٢/٢٠٢٦).
قوتابیانی قۆناغی دووەم لەبابەتی دایڤێرستی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانیان کرد، بەسەرپەرشتی بەڕێز(د.ژیلوان محمد معروف) له‌ئاستی
(5SDG).
لەسەرەتای چاڵاکییەکەدا، عقیدی پۆلیس/سەفین تاهیر محمدامین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر بەگەرمی بەخێرهاتنی دکتۆر/ژیلوان محمد مەعروف، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردە و قوتابیانی میوان کرد و ئەم جۆرە گەشتە زانستی و هەماهەنگییەی نێوان هەردوولای بە گرنگ و بایەخدار پێناسەکرد.
دواتر، دکتۆر/ژیلوان محمد مەعروف باسی لە ئامانجی سەردانەکە و گرنگی ئاشنابوون بە بەڕێوەبەرایەتییەکە و لایەنە کردارییەکەی فێربوون کرد.
پاشان پەیڕەو ئەنوەر/بەرپرسی هۆبەی هۆشیاری، راهێنان و توێژینەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان سیمینارێکی لەبارەی مێژووی دروستبوونی بەڕێوەبەرایەتییەکە، تایبەتمەندی، ئامانج، خزمەتگوزاری و پێکهاتە و گرنگترین کار و چاڵاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد و چەمکی توندوتیژی و جۆر و هۆکارەکانی بۆ قوتابیان روونکردەوە