بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.یارا بەرزنجی “ بەڕێوەبەری گشتی کوردستان فاوندەیشن و “ پ.د.فەرهاد عەلی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و “ پ.ی.د.مازن عبدالخالق” “ ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و “ پ.د.سەردار قادر” ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و ژمارەیەک بەڕێوەبەر بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی ژیری دەستکرد بۆ مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو دابەشکرا.
زانکۆی سەلاحەدین وانەی ژیری دەستکردی بۆ پڕاگرامەکانی خوێندن زیادکرد و لە ١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی خوولی ڕاهێنانی مامۆستایانی بابەتی ژیری دەستکرد
(Artificial Intelligence)
دەستپێکرد.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ پ.د. کامران یونس محمدامین ووتارێکی پێشکەش کرد و پاشان بەنوێنەرایەتی ی. س.زانکۆ پ.د. شریف مولود شریف ، د.شوان بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری ووتاری پێشکەش کرد و ئینجا سپۆنسەری خوولەکە کوردستان فاوندەیشن ووتاری خۆیان پێشکەش کرد . لە کۆتایی بە نوێنەرایەتی بەشداربووان پ.ی.د.دلێر دڵشاد کوردە ووتارێکی سوپاسگوزاری پێشکەش کرد بە سەرۆکایەتی زانکۆ و کوردستان فاوندەیشن بۆ ئەو خوولە بەپێزە ئەوبابەتە بڕیاری لێدراوە لەمساڵ لەگشت بەشەکانی زانکۆی سەلاحەدین کە ژمارەیان ٩٠ بەشە بخوێندرێت .
دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین
. ئەوەی شایەنی باسە پۆلێک لە مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردە بەشداری خوولەکەیان کرد ئەم خولە بەهەماهەنگی کوردستان فاوندەیشن بەڕێوەچوو و بەشێوازێکی ورد گوترایەوە.




























