ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان فاوندەیشن

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی مامۆستایانی بەشی رێنمایی و لە ژێر رۆشنایی ئامانجی

 (SDG3)

م.ی.ئاریان حسین دزەیی لە ڕێککەوتی  02-12-2025  لە هەولێری پایتەخت، بە ئامادەبوونی  ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و دیبلۆماتکار و مامۆستانی زانکۆ و توێژی گەنجان، و شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری کرد لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان فاوندەیشن، لەو مەراسیمەدا پرۆژەیەکی گەورەی ژینگە پارێزی لە 100 قوتابخانە راگەیەندرا، تێدا تیمە خۆبەخشەکان نۆژەنکردنەوەی باخچەی 100 قوتابخانەو چاککردنەوەی کەموو کوڕیەکانی لە ئەستۆ دەگرن و رینمایی ژینگە پارێزی تێدا پەیرەو دەکەن…

وێرای پێشکەشکردنی چەند وتارێک، پانێلی تایبەت بە بیرۆکەی ژینگە پارێزی بەڕێوەچوو، كە تیایدا گفتوگۆی چڕو پڕ سەبارەت بە پڕۆژەكانی گەنجان و چۆنیەتی سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانج و خەونەكان خرایەڕوو.