سەردانێکی زانستی-ئەکادیمی بۆ ماڵی بۆ چاودێری و چارەسەری ئۆتیزم
لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٢/٢/٢٠٢٦، لهئاستی
(SDG4)
بەشەکەمان چالاکییەکی زانستی و پەروەردەیی بەنرخی ئەنجامدا. قوتابیانی هەر چوار قۆناغی بەشەکەمان، لەژێر
سەرپەرشتی و ڕێنماییەکانی سەرۆکی بەش بەڕێز (پ. ی. د. آراز حكيم رضا) و بڕیاردەی بەش بەڕێز (م. ی. ڤیان ستار مهدی) بەهاوڕێیەتی ژمارەیەک لە مامۆستایانی پسپۆڕی بەشەکەمان، سەردانێکی مەیدانی و زانستییان بۆ ماڵی چاودێری ٢٤ کاتژمێری
(AWS)
بۆ کەسانی ئۆتیزم لە شاری دهۆک ئەنجامدا.
ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە بریتی بوو لە ئاشناکردنی قوتابیان لەگەڵ شێوازە کارگێڕی و چارەسەرییە نوێیەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی تووشبووی شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم، هەروەها وەرگرتنی ئەزمونی پراکتیکی و ناسینی میکانیزمەکانی ڕاهێنان و شێوازە پسپۆڕییەکانی کارکردن لەم بوارە تایبەتە.
سوپاس بۆ پێشوازی میوانداری ماڵی ئەوس
(AWS).









