رۆژی سێشهممه بهرواری (24/9/2024) بهڕێز(پ.ی.د.دیار جەبارى ) سمێنارێكی له ژێر ناونیشانی (پیسبوونی پهروهردهیی) پێشكهش كرد وه تێیدا باسی لهوه كرد كه هەروەک چۆن ژینگەی سروشتی بە بەرکەوتنی پیسی سەیر و زیانبەخش لە توخمەکانی وەک ئاو و هەوا و خاک پیس دەبێت، ژینگەی پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییش بە نەخۆشی زگماکی، هزر، دەروونی و کۆمەڵایەتی پیس دەبێت. وه پرۆسەی پەروەردەکردنی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بە زانکۆکانیشەوە بە کەلتوورێکی هۆشیارەوە پرۆسەیەکی ئاسان نییە لەبەر ڕۆشنایی ئەو کێشە کەلتوورییە جددییانەی کە کۆمەڵگای عێراقی بەگشتی و کۆمەڵگای کوردی بەتایبەتی پیس کردووە.









