سمیناری ( گرفتە دەروونیەکانی قۆناغی سەرەتایی تەمەنی منداڵ و کاریگەری لەسەر دروستی کەسایەتی)

رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری (8/10/2024) به‌ رێز (د. كاظم گزال) سمینارێكی له‌ ژێر ناونیشانی ( گرفتە دەروونیەکانی قۆناغی سەرەتایی تەمەنی منداڵ و کاریگەری لەسەر دروستی کەسایەتی) پێشكه‌ش كرد هەروەها تیشک خرایە سەر بیردۆزەکانی هەریەک لە کارین هورنای و ئادلەر و بیردۆزی پەیوەستبوونی کەسایەتی و ئاماژە بەو گرێ دەروونیانە درا کەوا وەکوو بەربەست هۆکار دەبن لە چوونی منداڵ بۆ باخچە و قوتابخانە و هەموو ئەو کۆسپ و تەنگەژیە دەرونیانەی بەرپرسن لە دوارۆژ بۆ ژیانێکی ئاسودە و ئاسایی .