له درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی (8/10/2024) سمینارێک له ژێر ناونیشانی (چۆنیه‌تی ئاماده كردنی پلانی رۆژانه له قوتابخانه ) له لایه‌ن لێژنه‌ی راهێنانی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) به‌رێزان: (1. پ.د. محمد محی ا‌لدین صادق 2. د. شه‌وبۆ شمس ا‌لدین سلێمان 3. د.جیران صباح عبدالله 4. م.ی. ئاریان حسێن سلێمان) له به‌شی ڕێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی بۆ قۆتابیانی قۆناغی چواره‌م به‌رێوه‌چوو كه سمیناره‌كه ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌خۆ گرتبوو: (گرنگی پلانی وانه ووتنه‌وه، ناوه‌رۆكی پلانی وانه ووتنهو كه له‌مانه پێك هاتبوو: ئامانجی گشتی بابه‌ت ، ئامانجی تایبه‌تی بابه‌ت ، ئامرازه‌كانی كه به‌كار دێت بۆ روون كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، پێشه‌كی، خستنه رووی بابه‌ت، پوخت كردنه‌وه‌ی بابه‌ت، ههلهسهنگاندنی قوتابیان، ئه‌ركی ماله‌وه) له كۆتاییدا وه‌لامی پرسیاری قوتابیان درایه‌وه.










