له درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی (6/10/2024) سمینارێک له ژێر ناونیشانی (میكانیزمی پرۆسه‌ی راهێنان له قوتابخانه‌كان ) له لایه‌ن لێژنه‌ی راهێنانی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) به‌رێزان: (1. پ.د. محمد محی ا‌لدین صادق 2. د. شه‌وبۆ شمس ا‌لدین سلێمان 3. د.جیران صباح عبدالله 4. م.ی. ئاریان حسێن سلێمان) له به‌شی ڕێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی بۆ قۆتابیانی قۆناغی چواره‌م به‌رێوه‌چوو كه سمیناره‌كه ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌خۆ گرتبوو: (ماوه‌ی راهێنان، به‌شه وانه، خشته‌ی راهێنه‌ر، كاتی ده‌وام، ئه‌ته‌كه‌ێتی مامۆستایه‌تی، دانانی پرسیار له ژێر سه‌رپه‌رشتی مامۆستا و رێژه‌ی ئاماده نه‌بوون) له كۆتاییدا وه‌لامی پرسیاری قوتابیان درایه‌وه.









