سمیناری (پاڵپشتی دەروونی و كۆمه‌ڵایه‌تی)

ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (8/10/2024) بەڕێز مامۆستای یاریده‌ده‌ه‌ر (م.ی.نه‌شمیل محمد یوسف) سمینارێکی بە ناونیشانی (پاڵپشتی دەروونی و كۆمه‌ڵایه‌تی) پێشکەشکرد، كه‌ تێیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پاڵپشتی دەروونی بابەتێکی هەرە گرینگە لە بواری دەروونزانی و دروستی دەروونیدا، چونکە تاکەکان کاتێک دووچاری هێدمەی دەروونی و بارودۆخی نەخوازراوی دەروونی و کەسی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە پێویستیەکی زۆریان بە پاڵپشتی دەروونی دەبێت . و لەبەر ئەوەی تاکەکان جیاوازن لە کەسایەتیان و سروشتی ئەو کێشەیەی بەدەستیەوە دەناڵێنن بۆیە پێویستە بە شێوازی جیاجیا پاڵپشتی دەروونی پێشکەش بکرێت بە تاکەکان، کەواتە پاڵپشتی دەروونی بریتیە لە جەخت کردن و گرنگیدان بەو تاکانەی کە پێویستیان پێیەتی بۆ ڕزگاربوونیان لەو بارودۆخە نەخوازراوانەی پێیدا تێدەپەڕن و دابینکردنی پێداویستیەکانیان ماددی بێت یاخود معنوی لە پێناو گەڕاندنەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی و تێکەڵ کردنیان بە کۆمەڵگاو بەدیهێنانی دروستی دەروونی لەلایان .