بەشی ماتماتیکی کۆلێژی پەروەردە پلەی دووەمی بەدەستهێنا لە کۆی بیست تیمی بەشداربوو لە پێشبڕکێی بیرکاری لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان کە لە زانکۆی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی 24-06-2025 ئەنجامدرا.
پرسیارەکانى پێشبڕکێیەکە، لە بابەتەکانى کاڵکیولەس، لینیەر ئەلجێبرا (جەبرى هێڵى) و ئۆردینەرى دیفرینشەڵ ئیکوەیشن (هاوکێشە جیاکارییە ئاساییەکان)بوون وە تیمەکەی ئێمە لەو بەڕێزانە پێکهاتبوو:
١- دکتۆر هێمن عبدالکریم احمد سەرپەرشتیاری تیم
٢- قوتابی هێلین محسن حمدعلی
٣- قوتابی هێرش فرهاد عثمان
٤- قوتابی لاوەند نصرالین عزیز
٥- قوتابی خەندە نەجات شێخ محمد
دووبارە پیرۆزە، بەهیوای سەرکەوتنی گەورەتر . هەربژین.










