وێرکشۆپی ستراتیژییە هاوچەرخەکانی وانەوتنەوە و پەرەپێدانی بابەتەکانى پەروەردەی فرەیی و پێشەنکگارى

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ڕاگری کۆلیژ (پ.ی.د.مازن عبدالخالق عثمان)و بە ئامانجی پەرەپێدانی پڕۆسەی خوێندن و گونجاندنی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم، وێرکشۆپێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی ( ستراتیژییە هاوچەرخەکانی وانەوتنەوە و پەرەپێدانی بابەتەکانی پەروەردەی فرەیی و پێشەنکگارى) لە ڕۆژانى  5-6 /01-2026 بەرێوە چوو. ڕێکخەرانى وێرکشۆپ پێکهاتبوون لە  بەرپرسی دڵنیایی جۆری کۆلیژ د دیار محى الدین صادق  و د. خسرۆ عبدالرحمن اسماعیل.

رۆژى یەکەمى وۆرکشۆپەکە دووشەممە رێکەوتى 5-01-2026 تابیەت بوو بە بابەتی پەروەردەی فرەیی، تیایدا هەریەک لە پێشکەشکارانى بەرێز د. ژیلوان محمد معروف و م. سامان احمد عبدالله تیشکیان خستە سەر بابەتەکەو بە سەر سێ تەوەری سەرەکی بابەتەکەیان پێشکەش کرد:

١. گرنگی پەروەردەی فرەیی: کە جەخت کرا لەسەر ئەوەی کە لە جیهانی ئەمڕۆدا، پەروەردەی فرەیی تەنها پێویستییەک نییە بۆ پێکەوەژیان، بەڵکو بنەمایەکە بۆ دروستکردنی نەوەیەک کە بتوانێت لەناو جیاوازییە کولتووری و نەتەوەییەکاندا بە سەرکەوتوویی کار بکات.

٢. میتۆدە نوێکانی وتنەوەی پەروەردەی فرەیی : لە بەشێکی تری چالاکییەکەدا، باس لە نوێترین ڕێگاو شێوازەکانی وانەوتنەوە کرا، لەوانە “فێربوونی هاوکاری، و  تێکەڵکردنی کولتوورەکان لە پڕۆگرامدا، مۆدێلی فێرکاری، بیرکردنەوەی شەشکڵاو، دابارینی هزری، بۆلیا، نموونەی مەعریفی…” کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی پۆلەکانی خوێندن ببنە ژینگەیەکی لەبار بۆ گشت قوتابیان بەبێ جیاکاری.

٣. پەرەپێدانی تواناکان: بەشداربووان لە ڕێگەی چالاکیی و گفتوگۆوە کاریان  لەسەر ئەوە کرد چۆن مامۆستا دەتوانێت لە یەک کاتدا مامەڵە لەگەڵ پاشخانە جیاوازەکانی ناو یەک پۆل بکات و گیانی لێبوردەیی و یەکتری قبوڵکردن لەنێو قوتابیاندا بچێنێت.

ئەم وێرکشۆپە بە بەشداری ژمارەیەک لە پسپۆڕانی پەروەردەیی و مامۆستایانی بە ئەزموونی کۆلیژی پەروەردە بەڕێوەچوو،  لەکۆتایی بڕوانامەی بەشداریکردن لەلایەن ڕاگری کۆلیژ پێشکەش بە مامۆستایان کرا.

رۆژى دووەمى وۆرکشۆپەکە سێ شەممە رێکەوتى 6-01-2026 تابیەت بوو بە بابەتی پێشەنگکارى.

لەسەر راسپاردەى راگرایەتى کۆلێژ و سەنتەرى پەرەپێدانى کارى زانکۆى سەلاحەددین و لەبەر ئەوەى ستراتیژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەیە کە بابەتى پێشەنگکارى بخرێتە نێو پرۆگرامەکان خوێندن کە لە ئێستادا لە قۆناغەکانى کۆتایدایە. لە ۆرکشۆپەکە تیشک خرایە سەر دوو تەوەرى سەرەکى:

تەوەرى یەکەم: ستراتیژى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین و سەنتەرى پەرەپێدانى کار لە سەرۆکایەتى زانکۆو لێژنەى

 CDC

لە کۆلێژى پەروەردە لەسەر بابەتى پێشەنگکارى کە لە ماوەى دوو ساڵدا توانراوە کۆمەلێک چالاکى ئەنجام بدەن لەسەر ئاستى کۆلێژ و ڕەخساندنى هەلى کار بۆ چەند قوتابیەک جگە لەوەى تیشک خرایە سەر شیکارکردنى بازاڕى کارو ڕۆلى تەکنەلۆژیای کێبرکێ و پشتگیرى کردنى ماددى و مەعنەوى پرۆژەى بچووک و هۆکارەکانى زوو لە ناوچوونى پرۆژەى بچووک. ئەم تەوەرە لەلایەن بەرێز د. دلێر دڵشاد کوردە پێشکەشک کرا کە خاوەن بروانامەى

 TOTیە

لەسەر ئاستى وەزارەتى خوێندنى باڵا.

تەوەرى یەکەم: تایبەت کرابوو بە دروست کردنى بیرۆکەو داهێنان و مۆدێلى کارى بازرگانى  لەگەل تیشک خستنە سەر بابەتى پێشەنگکارى وەکو بابەتى خوێندن و ئالنکاریەکانى بەردەم ئەو مامۆستایانەى کە بابەتى پێشەنگکارى دەلێنەوەو چۆنیەتى گەیاندنى بیرۆکەکان بە قوتابیان تاوەکو بتوانن دواى تەواو کردنى خوێندن بە رێگایەکى کورت و ئاسان هەڵى کاریان دەست بکەوێت. ئەو تەوەرە بە هاوبەشى لە لایەن د. بندر عبدالقهار محمد و م. نەورۆز یاسین محمد بەرێوەبردرا.

لە کۆتایدا بروانامە بەسەر بەرێوەبەرانى وۆرکشۆپەکەو ئەندامانى

 CDCى

کۆلێژ دابەش کرا.