لە ڕۆژی سێشەممە 13/01/2026 ، کاتژمێر 10ی بەیانی لە تاقیگەی ئۆپتیک
(Optical Lab)
سیمینارێک بەڕێوەچوو لهلايهن قوتابى خوێندنى باڵا له ووڵاتى ئيتاڵيا بهرێز(م.گۆڤار مؤيد عبدالله) پێشكهشكرا به ناونيشانى
(Development of nano materials through physical and chemical techniques for chemical sensors).
بابهتهكه پهيوهندى دار بوو به پەرەپێدانی نانۆ-ماددەکان
(Nanomaterials)
لە ڕێگەی تەکنیکە فیزیکی و کیمیاییەکانەوە شۆڕشێکی گەورەی لە بواری هەستەوەرە کیمیاییەکاندا
(Chemical Sensors)
بەرپا کردووە. بەهۆی قەبارە زۆر بچووکەکەیان و ڕووبەرە گەورەکەیان، ئەم ماددانە دەتوانن بە هەستیارییەکی زۆر بەرزەوە کارلێک لەگەڵ گاز یان ماددە کیمیاییە جیاوازەکاندا بکەن. بەکارهێنانی ڕێگەی فیزیکی وەک
(Physical Vapor Deposition)
یان ڕێگەی کیمیایی وەک
(Hydrothermal) و (Sol-gel)،
دەرفەت دەدات بە زانایان کە کۆنترۆڵی وردی پێکهاتە و شێوەی نانۆ-ماددەکان بکەن، ئەمەش ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی باشترکردنی خێرایی و وردی هەستەوەرەکان لە دەستنیشانکردنی ماددە ژەهراوییەکان یان گازە مەترسیدارەکان لە ژینگەکەدا.
. لەم دانیشتنەدا چەندین لایەنی گرنگی پەیوەست بە بابهتهكه تاوتوێ کران و ئامادەبووان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد دەربارەی نوێترین پەرەسەندنەکان لەو بوارەدا. تاقیگەکە ژینگەیەکی گونجاوی ڕەخساندبوو بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی زانستی و ورد، کە ئامانج لێی قووڵبوونەوە بوو لە وردەکارییەکانی ئەم بابهته نوێیە









