(University Ranking: Current Standing, Metrics and Strategic Directions)

لـە درێـژەى کارو چـالاکیەکانى هۆبــەى دڵنیایى جــۆرى و لــێژنەى رانــکینگ لــە کۆلــێژى پەروەردە رۆژى سێ شەممە رێکەوتى ١٣/١/٢٠٢٦ ۆرکشۆپــێک لــە ژێر ناونیشانى

 (University Ranking: Current Standing, Metrics and Strategic Directions)

 ئەنجامدرا. ۆرکشۆپەکە لەلایەن بەرپرسى هۆبەى دڵنیایى جۆرى بەرێز د. دیار محى الدین صادق بەرێوەبرا کە تیایدا تیشک خرایە سەر چەند بابەتێک.

تەوەرى یەکەم: بەشێوەیەکى گشتى باس لە چەند جۆرێکى گرنگ لە رانکینگى جیهانى نێوان زانکۆکان کرا کە تیایدا زانکۆى سەلاحەددین بەشدارى کردووە، هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگترین ئەو پێوەرانە کە لەم جۆرە رانکینگە جیهانیەى نێوان زانکۆکان پەیرەو دەکرێت. دواتر بارودۆخ و ئاستى زانکۆى سەلاحەددین لە ساڵانى رابردوو بە بەراورد لە گەل زانکۆکانى ناوەخۆى هەرێمى کوردستان و زانکۆکانى عێراق و زانکۆ جیهانیەکان خرایە روو. لە دوایدا درێژە بە بابەتەکە درا بە گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو گرفت و ئالنکاریەکانى کە تاوەکو ئێستا هاتوونەتە پێش و رێگرن لەبەردەم بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆو کێبرکێ کردن و بە پێشەنگکردنى زانکۆى سەلاحەددین لەسەر ئاستى ناوەخۆیی و جیهانیدا. ئەم تەوەرە لەلایەن بەرێز د. خسرۆ عبدالرحمن اسماعیل پێشکەش کرا.  

تەوەرى دووەم: ڕیزبەندی زانستی نێوان پسپۆڕییەکان، بەشى دووەمى ۆرکشۆپەکە بوو کە لەلایەن بەرێز د. سەروەر نوزاد جعفر پێشکەش کرا. بەرێزیان تیشکى خستە سەرگرنگترین ئەو پسپۆریانەى کە لەم جۆرە ریزبەندیە پەیرەو دەکرێت و مەرجەکانى بەشداریکردن لەم جۆرە رانکینگەکەى خستە روو. دواتر پایەکانى ئەم ریزبەندیە لەگەل پرۆسەى چۆنیەتى هەڵسەنگاندن و هەژمارکردنى هەریەک لە پایەکان بەشێوەیەکى رێک و پێک باسى لێوەکرا. لە کۆتایدا باس لە هەوڵەکانى زانکۆى سەلاحەددین بۆ چارەسەرى گیرو گرفتەکان کرا بەتایبەتى هان دان و پاڵپشتى کردنى مامۆستایان و توێژەرانى زانکۆ بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستی بەرز.