له‌ژێر رۆشنایی ئامانجی
(SDG3)
له‌درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی مامۆستایانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری (5/1/2026) (د. جيران صباح عبدالله) لە زانکۆی سەلاحەدین له دووه‌مین سمپۆزیومی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له ژێر ناونیشانی (گرفت و ئالنگارییه‌كاتی جوانكاری له نێوان چاره‌سه رو خو) پانێڵێکی بەڕێوەبرد بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ م.ئاریان دزەیی” بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان، بە بەشداری هەریەکە لە : (د.لاوین خسرۆ دزه‌یی) جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی پێستی كوردستان, بكالۆریۆس له ده‌رمانسازی و نه‌شته‌رگه‌ریی، ماسته‌ر له جوانكاری، ئه‌ندامی گروپی نێوده‌وله‌تی كۆمه‌ڵگاكانی پێست، كه ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ی بریتی بوو له: جوانكاری بۆ كوێ؟ به‌رێز (پ.ی.د. ابراهیم سەنگەسەری)مامۆستای زانكۆله كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان، پسپوری: فیقهی ئیسلامی بەراورد – کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان، ناونیشانی بابەته‌كه‌ی: نەشتەرگەری جوانکاری لەدیدگای شەریعەت. به‌رێز (د.اسیل اسحاق بت‌و) پسپۆری ده‌رونزانی په‌روه‌رده‌یی و كه‌سایه‌تی، مامۆستای زانكۆ له كۆلێژی په‌روه‌رده، ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ی: جوانكاری له نێوان چاره‌سه‌رو خو. له كۆتاییدا بڕوانامه به سه‌ر به‌رێوه‌به‌ر و به‌شدار بووانی پانێل دابه‌شكرا.











