وۆرکشۆپی یەکخستنی پڕۆگرامی بینین و ڕاهێنان لەکۆلیژی پەروەردە

هەنگاوێکی گەورە بەرەو باشترکردنی بابەتی بینین و ڕاهێنان

لە ڕێککەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٥ لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د مازن عبدالخالق) وۆرکشۆپی (بینین و ڕاهێنان) لەکۆلیژەکەمان بەرێوەچوو، بەسەرپەرشتی بەرێزان د. ئاراز حکیم و م سامان احمد، بەناونیشانی ( یەکخستنی پڕۆگرامی بینین و ڕاهێنان لەکۆلیژی پەروەردە)
کە سەرۆک بەشە بەرێزەکان، و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار و مامۆستایانی بە ئەزموون ئامادەبوون.
ئامانجی سەرەکی ئەم وۆرکشۆپە پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی میکانیزمی هەردوو پڕۆسەی بینین و ڕاهێنان بوو .. ئامادەبووان چەندین ڕاسپاردە و پێشنیازی گرنگیان خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاریشەکانی بینین و ڕاهێنان و داڕشتنی ڕێگایەکی نوێی پێشکەوتوو بۆ پەروەردەی کرداری، سوپاس بۆ خەمخۆری و دڵسۆزی گشت بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە .