ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/١٢/١٧، لە بەشی کیمیا هەڵسەنگاندنی سەرەتایی پرۆژەکانی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوارەم بە شێوەی فەرمی ئەنجام درا.
بۆ هەر پسپۆریەک و لە هەر بازنەیەکدا دوو هەڵسەنگێنەری پسپۆر دیاری کرابوون بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی پلانی پرۆژەکان و کارە سەرەتاییەکانی قوتابیان.
ئامانج لەم هەڵسەنگاندنە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیان و دابینکردنی ڕێنمایی ئەکادیمی گونجاو بۆ قۆناغەکانی داهاتووی پرۆژەکان و ئامادەکردنیان بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتایی پرۆژەکانی توێژینەوە
بنەماکانی هەڵسەنگاندن بریتی بوون لە:
1. ئاستی تێگەیشتنی قوتابی لە پلانی پرۆژەکەی و ڕێژەی ئەنجامدانی کارەکان تا ئێستا.
2. ڕادەی بەدەستهێنانی سەرچاوە زانستیەكان و بەکارهێنانی زانیاری نوێ و پێشکەوتوو.
هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ پڕۆژەی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چواری بەشی ماتماتیک لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری (17/12/2025) ئەنجامدرا.
بۆئەم مەبەستە لە هەر بازنەیەک دوو هەلسەنگێنەری پسپۆر دیاری کرابوون بۆ هەلسەنگاندن و پێداچوونەوەی پلانی پرۆژەکان و کارە سەرەتاییەکانی پڕۆژەکە.
ئامانج لەم هەڵسەنگاندنە ئامادەکردنی خوێندکارانە بە شێوەیەکی زانستی و پێدانی ڕێنمایی ئەکادیمی پێویست بۆ قۆناغەکانی دواتری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.












