( چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ پڕۆسەی ڕاهێنان )

( چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ پڕۆسەی ڕاهێنان )
ناونیشانی سمینارێکی بەشی ماتماتیک بوو لە کۆلیژی پەروەردە لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2/10/2025 لە هۆڵی 3 بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم ڕێكخرا، لەلایەن بەڕێزان:
١- پ.ی.د.رشاد رشید حاجی
١- م.ی سعدیە زرار رشید
لە سمینارەكەدا زانیاری تێر و تەسەل دەربارەی چەندین تەوەری سەرەکی لەکاتی پڕۆسەی وانە ووتنەوە بەقوتابیان بەخشرا و
بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ دەستپێکی کاری وانەوتنەوەیان ، تەوەرەکانیش
یاسا و ڕێسا گشتیەکان
دەسپێکی پڕۆسەکە و ماوەکەی و بەشە وانەکانی.
چۆنیەتی ئامادەکردنی دەفتەری پلان
مامەڵەی دروست لەگەڵ قوتابیان
کۆنتڕۆڵکردنی پۆل و مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵەی قوتابی و کێشە و گیر و گرفتی ناو پۆل .
شێوازەکانی وانەوتنەوە .
ڕەچاوکردنی جیاوازی تاکایەتی
بەکارهێنانی زمانی جەستە و ئاستی دەنگ لە وانەوتنەوەی بابەتی بیرکاری
دابەشبوونی نمرەکانی هەڵسەنگێنەران .
سیمینارەکە کۆتایی پێهات بەچەندین پرسیار لەلایەن قوتابیان