لە ڕۆژی چوار شەممە، ڕێکەوتی 6 ئایار 2026، لە کۆلێژی پەروەردە – بەشی ماتماتیک، سمینارێک کە لەلایەن بەڕێزان پ.ی.د. نیازی هادی حسین و د. ماهر على ناوخاص پێشکەشکرا، لە ژێر ناونیشانی
(چۆنیەتی پڕکردنەوەی پرۆفایلی مامۆستا)
لەم سیمینارەدا تیشک خرایە سەر ڕێبەر و میکانیزمی نوێی پڕکردنەوەی پڕۆفایلی دڵنیایی جۆری (Quality Assurance) بۆ مامۆستایان. ئامانجی سەرەکی سیمینارەکە، ئاشناکردنی بەشداربووانە بەو گۆڕانکاری و پێوەرە نوێیانەی کە لە سیستەمەکەدا تەرخانکراون بۆ هەڵسەنگاندنی چالاکییە زانستی و کارگێڕییەکان









