SDG3
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (2026/1/28) لەلایەن بەڕێز (م.الياس أحمد خليل) پێشكه‌شكرا، به‌ئاماده‌بوونی مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مان.
له ژێر ناونیشانی” كاریگه‌ری فيلم كارتۆن له‌سه‌ر گه‌شه‌ی زمانی منداڵ ”
جۆرەکانی فیلم کارتۆن:
1) فلیم کارتۆنی بێ ئاخاوتن: ئەو جۆرە فلیم کارتۆنەیەکە پشت بە وێنە دەبەستێت و ئاخاوتن و قسەی تێدانیە، وەک فیلم کارتۆنی بەناوبانگی (تۆم و جێری).
2) فلیم کارتۆنی ئاخاوتندار: لەم جۆرە فیلم کارتۆنەدا هەم دەنگی ئاخاوتن هەم جوڵەی تیادا بەرجەستە دەبێت و دەکرێت بەچەند جۆرکەوە.
ئه‌گه‌ر ئەفلام کارتۆن به‌شێوه‌یه‌كی باش بەکاربهێنرێت کاریگەری باشی ده‌بێت لەسەر گەشەی زمانی منداڵ:
1) فراوانکردنی فەرهەنگی وشە:
یارمه‌تی منداڵ ده‌دات بۆئه‌وه‌ی وشە نوێکان فێربێت (ناوی شت، کردار، هەست).
دووبارەبوونەوەی وشەکان لە ئه‌فلام کارتۆن یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنیان.
2) ده‌بێته هۆی باشترکردنی ده‌ربڕین و شێوازی قسەکردن:
گوێگرتن لە قسەکردنی ڕوون و دروست، فێری تێکەڵبوونی دەنگ و وشە ده‌بێت.
هەڵسەنگاندنی تۆن و ئاوازی ده‌نگ (پرسیار، سەرسوڕمان، خۆشی).
3) پەرەپێدانی كارامه‌ییه‌كانی گوێگرتن و تێگەیشتن:
منداڵ فێری ئەوە دەبێت چۆن وشەکان پەیوەست دەبن بە چیرۆک.
یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە ڕووداو و زنجیرەی قسەکان.
4) ناساندنی شێوازی چیرۆک (Story structure):
ئاشنابوونی به به‌شه‌كانی ناو ئه‌فلام كارتۆن ( سەرەتا – ناوەڕاست – کۆتایی).
ئەمە بنەمای گرنگە بۆ قسەکردن و نووسین لە داهاتوودا.
5) گەشەی زمان لەگەڵ هەستهكان و لایه‌نی کۆمەڵایەتی:
فێری وشەکانی هەست (خۆشی، تووڕەیی، ترس).
تێگەیشتن لە قسەکردنی کۆمەڵایەتی و گفتوگۆ.
6) پشتیوانی فێربوونی زمانێکی تر:
ئەگەر کارتۆن بە زمانێکی تر بێت، منداڵ دەستپێدەکات بە تێگەیشتنی زمانەکە بە شێوەی سروشتی.
هه‌ندێك له‌و ئه‌فلام کارتۆنانه‌ی پێشنیارکراو بۆ گەشەی زمانی منداڵ له‌ته‌مه‌نی ( ٢–٤ )ساڵ بۆماوه‌ی (٢٠–٣٠ )خولەک:
- Coco melon : وشەی سادە، دووبارەبوونەوە.
- Peppa Pig : قسەکردنی ڕوون، ڕۆژانەیه.
- Baby Shark / Super Simple Songs : گۆرانی + فێربوونی وشە.
تێبینی / ئه‌مانه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی وشەی سەرەتایی، گوێگرتن، ده‌ربڕین.
ئه‌مانه‌ش نمونه‌یه‌كی تر بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن ( ٤–٦) ساڵ بۆماوه‌ی( ٣٠–٤٥ )خولەک: - Dora the Explorer: پرسیار و وەڵام، بەشداری
- Paw Patrol: وشەی کردار و هەست
- Daniel Tiger: زمان + هەست و ڕەفتار
تێبینی ئه‌مانه‌ش باشە بۆ: گفتوگۆ، تێگەیشتن، هەستەکان









