SDG10
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (2026/1/5) لەلایەن بەڕێز (م.سێودا سمعان سیف الدین) پێشكهشكرا، بهئامادهبوونی مامۆستایانی بهشهكهمان.
له ژێر ناونیشانی “کێشەکانى خێزانى بەهرەداران” . پوختەى ئەم سمینارە بریتیی بوو لە کورتە باسێک دەربارەى کێشەکانى خێزان دەربارەى منداڵانى بەهرەداران وە ژینگەی خێزان وەک یەکەم ژینگە دادەنرێت کە تێیدا تاک گەشە دەکات و کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لە دۆزینەوە و پێشکەشکردنى پاڵپشتى و یارمەتى منداڵە بەهرەمەندەکاندا. وە چاودێری خێزان زۆرگرنگە بۆ گەشەپێدانى تواناکانى بەهرەمەندەکان و بەهێزکردنى توانایان . هەندێک جار، لە ئەنجامی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕۆڵی پێویست یان نەبوونی ڕاهێنانی گونجاو، منداڵەکانیان ڕووبەڕووی کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەبنەوە.
وە دواتر ئاماژە کرا بە گرنگترین کێشەکانى خێزان کە کاریگەری لەسەر پەروەردەی بەهرەمەندان هەیە کە ئەمانیش بریتیی بوون لە (لاوازی تێگەیشتنی خێزان لە ماناى بەهرەمەندی -کەمى تواناى خێزان لە مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵی بەهرەمەند – هەڵوێستی باوکان و دایکان -کێشە ناوخۆییەکان).
دواتر ئاماژەکرا بە گرنگترین تایبەتمەندییەکانى ژینگەی خێزانی سەرکەوتوو لە چاودێریکردنی خوێندکاری بەهرەمەند.
لەکۆتاییدا کۆمەڵی ڕێنمایی پێشکەشکرا و گفتوگۆی لەسەر ئەنجامدرا کە تایبەت بوو بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى خێزانى بەهرەداران بۆئەوەى بتوانن سوودمەندبن لەسەر شێوازى مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵە بەهرەداراکان









