کەلتوورى کارى خۆبەخشی و دروستبوونى سەرمایەى کۆمەڵایەتی

SDG3
ڕۆژی دوو شەممە بەرواری (2026/1/14) لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.مهدی عباس قادر) پێشكه‌شكرا، به‌ئاماده‌بوونی مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مان.
له‌ ژێر ناونیشانی” کەلتوورى کارى خۆبەخشی و دروستبوونى سەرمایەى کۆمەڵایەتی”
بەشداربوون لە کارە خۆبەخشییەکان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە درووستکردنی متمانە لە نێوان گەنجان لە نێوان خودی خۆیان و لەگەڵ کۆمەڵگاشدا. کاتێک گەنجان بەشداری چالاکییە خۆبەخشانە دەکەن، فێری هاوکاریکردن لەگەڵ ئەوانی تر دەبن و پەیوەندییەکی باش درووست دەکەن، ئەمەش یارمەتی بەهێزکردنی متمانە دەدات لە نێوانیان و کۆمەڵگا. هاوشان لەگەڵ ئەوەش، کارە خۆبەخشییەکان یارمەتی گەنجان دەدات هەلی فێربوونی کارامەیی نوێ بەدەست بهێنن و بتوانن کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگا درووست بکەن. هەروەها بەشداریکردن لە چالاکییە خۆبەخشانەکان هەستی نەتەوایەتی و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی گەنجان بەهێز دەکات، چونکە هەستی شانازییان بەرز دەبێت ، بە تایبەتى لە کاتێکدا کە دەبنە هۆکارى باشتر کردنى ژینگەى دەوروبەریان.
لێکۆڵینەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پەیوەندییەکی بەهێز و ئەرێنی هەیە لە نێوان ڕەوشتی سەرمایەى کۆمەڵایەتی و ئارەزوو بەرەو کارە خۆبەخشانەکان، کە دەردەخات گەنجان بەهۆی بەشداریکردن لە کارە خۆبەخشانەکانەوە، ڕەوشتی بەرزی سەرمایەى کۆمەڵایەتیان لەلا پەیدا بووە. لەژێر ئەم روشناییە، دەزگا و ڕێکخراوەکان دەتوانن کاری جدی لە بەهێزکردنی ڕەوشتی سەرمایەى کۆمەڵایەتی گەنجان بکەن لە ڕێگەی ڕێکخستنی چالاکی و پرۆگرامی ڕۆشنبیری و هۆشیارکردنەوە، کە ئامانجی بەهێزکردنی متمانەو هاوکاری و بەشداری کۆمەڵایەتییە. بەم شێوەیە، دەتوانرێت وا بکرێت بەشداری گەنجان لە کارە خۆبەخشەکان زیاد بکەن و ڕۆڵی ئەرێنیان لە کۆمەڵگا بەهێز تر ببێت