یه‌كێكی تر له چالاكیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له‌ئاستی (SDG3)، ڕۆژی چوار شەممە بەرواری (2026/1/14) لەلایەن بەڕێز ( د. كوثر محمد شاكر) پێشكه‌شكرا، به‌ئاماده‌بوونی مامۆستایانی به‌شه‌كه‌مان.
له ژێر ناونیشانی” نه‌خۆشيه‌كانى دل”
نه‌خۆشيه‌كانى دل به هۆكارى سه‌ره‌كى مردن و دابه‌زينى كواليتى ژيان داده‌نرى له‌سه‌رانسه‌رى جيهان ، رۆژ له دواى رۆژ ئاماره‌كانى توشبوون روو له زيادبوونه وه ريژه‌ى توشبوون به‌و نه‌خۆشيه به شيوه‌يه‌كى به‌رچاو له‌ناو گه‌نجان زيادى كردووه به گويره‌ى ئاماره‌كان سالانه له جيهان 17 مليۆن كه‌س به‌م نه‌خۆشيه ده‌مرن .
هۆكاره‌كانى نه‌خۆشي دل
ليره‌دا تيشك ده‌خه‌ينه سه‌ر ديارترين هۆكاره‌كان كه بريتين له :
به‌رزى فشارى خوين
چه‌ورى وبه‌رزى ريژه‌كه‌ى
جگه‌ره كيشان
نه‌خۆشى شه‌كره
خواردنه‌وه‌ى وزه به‌خشه‌كان
نيشانه‌كانى نه‌خۆشييه‌كانى دل
ليره‌دا باس له باوترين ئه‌و نيشانانه ده‌كه‌ين كه پيويسته نه‌خۆش يگه‌يينه نه‌خۆشخانه :
ژانى سينگ
دله كوته
نۆبه‌ى دل
هه‌وكردنى ماسولكه‌كانى دل و په‌رده‌ى چوارده‌ورى دل
له‌رزينى گويچكه‌له‌يى
چۆن ده‌ست نيشانى نه‌خۆشييه‌كانى دل ده‌كريت ؟
• هيلكارى دل
• ئيكۆى دل
• ئاميرى هۆلته‌ر (هيلكارى دل بۆ 24- 48 – 72 كاتژمير )
• ئاميرى چاوديرىكردنى فشارى خوين بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمير
• ئاميرى هيلكارى دل به راكردن
• پشكنينى تيشك بۆ خوينبه‌ره‌كان
• • تالدانان (قسطرة)









