General Instructions for the Scientific Trip

کۆلێژی پەروەردە – بەشی کیمیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦/١٠/٢٠٢٥، سیمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن (م.ی. چیمن دڵشاد یوسف) لە ژێر ناونیشانی “General Instructions for the Scientific Trip” بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەم، تایبەت بە ئامادەکاری پێش سەردانی پاڵاوگەی ئاوی ئیفراز–٢. لە سیمینارەکەدا ڕێنمایی گشتی و فەرمی پەیوەندیدار بە گەشتە زانستییەکە باس کران، وەک پەیوەستبوونی خوێندکاران بە ڕێنماییەکان، پاراستنی سەلامەتی گشتی، ڕێکخستنی کاتی سەردان، و ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێوشوێنە کارگێڕییەکانی شوێنی سەردان. ئامانجی ئەم سیمینارە ئامادەکردنی خوێندکاران بوو بۆ ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بە شێوەیەکی ڕێکخراو و سەرکەوتوو، هەروەها بەرزکردنەوەی هۆشیارییان سەبارەت بە گرنگی پاڵاوکردنی ئاو و پاراستنی ئاوی خواردنەوە و پاراستنی ژینگە