ڕێنماییەکانی ڕاهێنان و بینین

کۆلێژی پەروەردە- بەشی کیمیا
لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 26/9/2025 کاتژمێر12:30 نیوەڕۆ سمیناری لێژنەی بینین و ڕاھێنانی قۆناغی چوارەم لە هۆڵی 12.م.هاوژین یاسین حسین م.مارلین یوسف عزیز

    لەژێر ناونیشانی ( ڕێنماییەکانی ڕاهێنان و بینین) بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان بەڕێوەچوو ،ناوەڕۆکی سیمینارەکە پێکهاتبوو لە ئاراستەکردنی قوتابیان بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنمایانە و ئەرکانەی کە لە کاتی ڕاهێناندا ئەنجامی دەدەن وەک گرینگیدان بەو خشتەیەی کە لەلایەن قوتابخانەکان بۆیان دادەنرێ،روون کردنەوەی فۆرمی هەڵسەنگاندنی (زانستی و پەروەردەیی) بۆ قوتابیان،وەگرینگیدان بەوماوەیەی کە بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنان بەشێوەیەکی یاسایی بۆیان دانراوە. گرینگیدان بە دەفتەری پلان.

    قوتابیەکان سیمینارەکەیان بەگرینگ زانی ،لەبەر ئەوەی بوو بە دەروازەیەک بۆ گفتوو لە لایەن پێشکەشکاری سیمینارو قوتابیان. لەکۆتاییدا سیمینارەکە بوو بە سەرچاوەی تێگەیشتنی قوتابیان بە ناوەڕۆکی سیمینارەکە سودبینینیان بۆ بابەتەکان