ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٣٠/ ٣/ ٢٠٢٦) کاتژمێر (٩) بەیانی لەهۆڵی (د.حکمت )لە بەشی پەروەدەی تایبەت/کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، تاوتوێکردنی نامەی ماستەری قوتابی (اشتی فرهاد سعید) بە ناونیشانی: “کاریگەری بەرنامەیەکی پاڵپشت بە یارییە فێرکارییە ئەلیکترۆنییەکان لە گەشەپێدانی کارامەییەکانی تێگەیشتنی خوێندنەوە لەلای قوتابیانی خاوەن ئاستەنگەکانی فێربوونی خوێندنەوە لە قۆناغی بنەڕەتی” لەژێر ئامانجی (SDG9)پاش گفتوگۆیهكی زانستیانه لهلایهن بەڕێزان ئەندامانی لیژنهی تاوتوێ و بەرگری قوتابی ناوبراو لە ماستەرنامەکەی، توێژینەوەکە وەکو خۆی پەسەندکرا و بڕوانامهی ماستەر به ناوبراو بهخشرا. پیرۆزبایی له قوتابی ناوبراو سەرپەرشتیاری بەڕێز پ. ی. د. آراز حكيم رضا دەکەین، و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
لێژنهی تاوتوێكردن پێكهاتبوو له ههریهك له بهڕێزان:
١- پ. ی. د. شنۆ خلیل حسن – زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر – سەرۆک
۲- پ. ی. د. بەهات عبدالرزاق سعید – زانکۆی کۆیە – ئەندام
۳- پ. ی. د. فرمان زاهر عبداللە – زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – ئەندام
٤- پ. ی. د. آراز حكيم رضا – زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر- ئەندام و سەرپەرشتیار









