لە زانکۆی سەلاحەدین ماستەرنامەیەک لە بواری فیزیا و نانۆتەکنەلۆژیا تاوتوێ کرا
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی سەلاحەدین، رۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢ی نیسانی ٢٠٢٦، لە هۆڵی (د. حکمەت) لە کۆلێژی پەروەردە، گفتوگۆی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا لە بەشی فیزیا (محمد محسن حمدعلی) ئەنجامدرا.
ماستەرنامەکەی ناوبراو لەژێر ناونیشانی:
“Synthesis and Characterization of PVA Biopolymer Embedded with Gold, Silver, and Zinc Oxide Nanoparticles for the Gas Sensing Application”
کە تایبەت بوو بە دروستکردن و گەشەپێدانی جۆرە پۆلیمەرێکی بایۆلۆژی کە بە گەردیلە نانۆییەکانی (زێڕ، زیو، و ئۆکسیدی زینگ) دەوڵەمەند کراوە بۆ بەکارهێنانی لە هەستەوەرە گازییەکاندا و بەشێکە لە ئامانجی SDG9. ئەم توێژینەوەیە لەژێر سەرپەرشتی بەڕێز (پ.ی.د. محمد عبداللە حمد) ئەنجام درابوو.
لیژنەی تاوتوێکردن
لێژنەی گفتوگۆکە لە دەستەیەک لە مامۆستایانی پسپۆڕ و شارەزا پێکهاتبوون کە بریتی بوون لە:
- پ.د. سامان قادر مولود (زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلێژی پەروەردە) – سەرۆکی لیژنە.
- پ.ی.د. دلێر رفیق صابر (زانکۆی سلێمانی – کۆلێژی زانست) – ئەندام.
- پ.ی.د. هاوبەش حمدٲمین کریم (زانکۆی کۆیە – فاکەڵتی زانست و تەندروستی) – ئەندام.
- پ.ی.د. محمد عبداللە حمد (زانکۆی سەڵاحەدین – کۆلێژی پەروەردە) – ئەندام و سەرپەرشتیار.
دوای گفتوگۆیەکی زانستی چڕوپڕ و هەڵسەنگاندنی لایەنە جیاوازەکانی توێژینەوەکە، لیژنەکە بڕیاری بەخشینی پلەی ماستەری بە قوتابی ناوبراو دا.
بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە توێژەر و مامۆستای سەرپەرشتیار دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین لە کاروانی زانستییاندا، هەروەها دەستخۆشی بۆ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە دەخوازین بۆ ماندووبوون و هەڵسەنگاندنی بابەتەکە.









