رۆژى دووشەممە رێکەوتى( ٦/٤/٢٠٢٦) لەکۆلێژی پەروەردە/زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر لە هۆڵی (د.حکمت) تاوتوێى نامەى ماستەرى قوتابی (مجید محمد احمد) کرا.
لەژێر ڕۆشنای ئاستی (SDG9)
و بەناونیشانى: (رەوشى خاوەن ئاستەنگەکانى فێربوون لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانى شارى هەولێر لە روانگەى مامۆستایانەوە).
لێژنەى تاوتوێکردنى لەم بەرێزانەى خوارەوە پێکهاتبوو:
پ.د. افراح یاسین محمد/ زانکۆی سلاحدین/ سەرۆک لێژنە
پ.ى. د. مهدی عباس قادر/ زانکۆی صلاح الدین/ ئەندام و سەرپرشتیار
پ.ى.د. کاروان کاکەبرا کاکەمەند / زانکۆی سۆران/ ئەندام
پ.ى. د. نزار عصمت علی/ زانکۆی زاخۆ/ ئەندام .
لە دواى تاوتوێکردنى ماستەرنامەکە و بەرگریکردنى قوتابی لە ماستەرنامەکەى پەسندکرا. بەم بۆنەیەوە بەناوی سەرۆکایەتی بەشی پەروەردەی تایبەت پیرۆزباییەکى گەرم لە سەرپەرشتیارى بەرێز (پ.د.مهدی عباس قادر)، قوتابی ناوبراو دەکەین.









