لە ڕۆژی دووشەممە، بە ڕێکەوتی 27ی نیسانی 2026، لە کۆلێژی پەروەردە – بەشی کیمیا، سمینارێکی زانستی بەڕێوەچوو کە لەلایەن بەڕێز پ.د. ژیان عبداللە علی پێشکەشکرا، لە ژێر ناونیشانی
“Oxidative Stress as a Driver of Cancer”.
لە ماوەی ئەم سمینارەدا، باس لە ڕۆڵی گرنگی سترێسی ئۆکسیداتیڤ کرا لە سەرچاوە و پێشکەوتنی نەخۆشی شێرپەنجە. پێشکەشکەر ڕوونکردنەوەیەکی زانستی پێشکەشکرد دەربارەی ئەو چۆنیەتییەی کە ناهەماهنگی نێوان ماددە ئۆکسیدانەکان و سیستەمی پاراستنی ئەنتی ئۆکسیدانەکان دەبێتە هۆکاری زیانگەیاندن بە خانەکان، گۆڕانکاری جینەکان، و دروستبوونی تومۆر.
هەروەها، گرنگی تایبەتی درا بە میکانیزمە مۆلەکیولیەکان و ڕێگاکانی نیشانەدان
(signaling pathways)
کە پەیوەندییان هەیە بە زیادبوونی خانەکان، مەرگی خانە
(apoptosis)،
و پەخشبوونی شێرپەنجە. هەروەها، باس لە میکانیزمی پەیوەندیدارکردنی سترێسی ئۆکسیداتیڤ بە شێرپەنجە کرا، کە تێیدا ڕوونکراوە کە چۆن زیادبوونی
ROS
دەبێتە هۆکاری زیانگەیاندنی
DNA،
چالاککردنی ڕێگاکانی نیشانەدان، و گۆڕانکارییە جینێکییەکان کە لە کۆتاییدا پەیوەست دەبن بە سەرچاوەی تومۆر.
هەروەها، بە شێوەیەکی کورت باس لە نیشانەکارەکانی سترێسی ئۆکسیداتیڤ لە شێرپەنجەدا
(biomarkers)
کرا، وەک
8-OHdG بۆ زیانەکانی DNA، MDA
بۆ ئۆکسیداسیۆنی لیپید، و هەروەها گۆڕانکاری لە ئاستی ئەنتی ئۆکسیدانەکان وەک
GSH، کە بەکاردێن بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی سترێسی ئۆکسیداتیڤ لە جەستەدا










