بەشی فیزیک پێشانگایەکی زانستی بۆ پۆستەری قوتابیانی قۆناغی یەکەم ڕێکخست

​لە درێژەی چالاکییە زانستی و ئەکادیمییەکانی کۆلێژەکەمان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣/٠٤/٢٠٢٦، بەشی فیزیک پێشانگایەکی تایبەتی بۆ پۆستەری زانستی بابەتی (کارامەیی ئەکادیمی) بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم ئەنجامدا.
​سەرپەرشتیارانی پێشانگا:
ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بابەتی کارامەیی ئەکادیمی بەڕێزان:
​پ.ی.د. سەردار پیرخضر یابە
​م. ئەڤین مغدید حمدامین
بەرێوەچوو، کە تێیدا قوتابیان چەندین تەوەری جیاوازی زانستی و ئەکادیمییان لە چوارچێوەی پۆستەردا نمایش کرد.
​لێژنەی هەڵسەنگاندن:
بە مەبەستی دیاریکردنی ئاستی کارەکان و دەستنیشانکردنی پۆستەرە سەرکەوتووەکان، لێژنەیەکی پسپۆڕ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:
​پ.د. سامان قادر مولود (سەرۆکی لێژنە)
​د. قاسم فوزی احمد (ئەندام)
​م. هەندرێن ڕەمەزان عەوڵا (ئەندام)
​ئەنجام و دەستکەوتەکان:
لە کۆتایی پرۆسەی هەڵسەنگاندنەکەدا، باشترین پۆستەر لەسەر ئاستی قۆناغی یەکەم هەڵبژێردرا. ئەم پۆستەرە وەک نوێنەری بابەتەکە بەشداری دەکات لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆلێژ بۆ توێژینەوەی دەرچوونی قۆناغی چوارەم، کە تێیدا پۆستەرەکانی پڕۆژەی دەرچوون و پۆستەرە نایابەکانی بابەتی کارامەیی ئەکادیمی نمایش دەکرێن.
​ئەم جۆرە چالاکییانە ئامانجیان بەرزکردنەوەی توانای دەربڕین و فێربوونی بنەماکانی توێژینەوەی زانستییە لای قوتابیان لە سەرەتای تەمەنی زانکۆییاندا.