Non Linear partial differential equations

لە ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی 11 ئایار 2026، لە کۆلێژی پەروەردە – بەشی ماتماتیک، سمینارێک کە لەلایەن بەڕێز پ. ی. د. نیازی هادی حسین پێشکەشکرا، لە ژێر ناونیشانی
(Non Linear partial differential equations)
سیمینارەکە دەربارەی هاوکێشە جیاکارییە ناهێڵییەکان (Nonlinear PDEs) و سیستمە داینامیکییەکان بوو، کە تێیدا نوێترین دۆزینەوەکانی خۆی لە بواری داینامیکی ناهێڵی و تەکنیکە شیکارییەکانی هاوکێشە جیاکارییە کان خستە ڕوو. پێشکەوتنە هاوچەرخەکانی ناو هاوکێشە جیاکارییە ناهێڵییەکان، وەک هاوکێشەکانی Calculus of Variations شیکاریی ناهێڵی، و سیستمە داینامیکیەکان لە سیمینارەکەدا ڕوونکرایەوە. جگە لەوەش، سیمینارەکە باسی لە پرسە کراوە و نوێیەکان و پەرەسەندنەکانی ئێستا کرد لە شیکاری تەواو، تیۆریی Bifurcation Theory و Chaos ئەمەش دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ گفتوگۆی زانستی و خستنەڕوی دواین توێژینەوەکانی لەوبوارە.