“Keyes, C. L. M. (2002) “The Mental Health Continuum: From Languishing to Flourishing in Life”. Journal of Health and Social Behavior, 43(2), 207-222”

دوو شه‌ممه‌ به‌رواری (6-10-2025) پێشكه‌شكردنی سیمینارێك له‌لایه‌ن به‌رێز (پ. ی. د. آراز حكيم رضا)، له‌ژێر ناونیشانی “کاتێک نە دڵخۆشیت نە خەمۆکیت ” (لانگیوشینگ – Languishing
نەخۆشییە شاراوەکەی سەردەمی نوێ).

پرۆفیسۆر (Corey Keyes, 2002):
پێناسەی لانگیوشینگ دەکات بەوەی کە: “بریتییە لە دۆخێکی دروستی دەروونی کە تێیدا تاک نە نیشانەکانی نەخۆشی دەروونی هەیە و نە تایبەتمەندییەکانی خۆشبەختی وسەرکەوتنی دەروونی. ئەمە بارێکی نێوانییە لە سەر کۆنتینیۆمی دروستی دەروونی”.
لانگیوشینگ لە ٢٠٠٢دا لەلایەن زانایەکی سۆسیۆلۆجیستی ئەمریکییەوە بەناوی کۆری کیس یەکەم جار ئەم زاراوەی بەکارهێنا لە کۆنتێکستی دروستی دەروونیدا لە وتارە بنەڕەتییەکەی بە ناونیشانی:
“Keyes, C. L. M. (2002) “The Mental Health Continuum: From Languishing to Flourishing in Life”. Journal of Health and Social Behavior, 43(2), 207-222”

لانگیوشینگ ئەو بارە دەروونییەیە کە تێیدا نە خراپیت نە باشیت. هەست دەکەیت لە ناو تەمومژێکدایت، بە شێوەیەکی میکانیکی و بێ هۆش ژیان دەکەیت، و مانا و مەبەست لە ژیانت نابینیتەوە. وەک ڕۆبۆتێک کارەکانت ئەنجام دەدەیت و ژیان دەکەیت بێ ئەوەی بەڕاستی ئامادەبیت وبیریان لێ بکەیتەوە یان هەستیان پێ بکەیت.