ناونیشانی سمینارێکی بەشی زمانی کوردی بوو لە کۆلیژی پەروەردە هۆڵی ١ بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم کەزانیاری چڕوپڕ بەقوتابیان بەخشرا، لەلایەن بەڕێزان: مامۆستا سامان ئەحمەد، مامۆستا کارزان عەبدوڵڵا جێژنی، ،ماموستا جیهان یوسف ئەحمەد
بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ دەستپێکی کاری وانەوتنەوە و پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان خوێندن و تەوەرە سەرەکییەکانی پێک هاتبوون لە: دەستپێکی کاریگەر ، دەستبەکاربوون، مامەڵە دروستەکان، ئامادەکردنی دەفتەری پلان، تەکنیکەکانی بەرێوەبردنی پۆل، ناساندنی شێوازەکانی وانەوتنەوە و ڕێگای نوێ، ڕەچاوکردنی جیاوازی تاکایەتی، چۆنیەتی بەکارهێنانی پاداشت و سزای دادپەروەرانە، و گرنگی زمانی جەستە لە وانەوتنەوەی زمانی کوردی. گرنگترین بەشی سمینارەکە بریتی بوو لە شیکردنەوەی میکانیزمی هەڵسەنگاندنی ڕاهێنەر، کە نمرەکەی بەسەر چوار لایەنی سەرەکیدا دابەش کراوە: هەڵسەنگێنەری زانستی بە 40%، هەڵسەنگێنەری پەروەردەیی (سەرپەرشتیاری پەروەردەیی) بە 40%، مامۆستای بابەت 10%، و بەرێوەبەری قوتابخانە بە 10%، هەڵسەنگاندنەکەش بە گوێرەی چوار بڕگەی سەرەکی ئەنجام دەدرێت: لایەنی زانستی (Content Knowledge)، لایەنی پەروەردەیی و ڕێگاو شێوازەکانی وانەوتنەوە، کارگێڕی پۆل و ڕێکخستن (Classroom Management)، و پلان و مامەڵە، و ڕەفتار و پابەندبوون (Attitude & Commitment)….










