كۆلێژی پەروەردە- بەشی کیمیا چالاکی زانستی
تاوتوێکردنی نامەی ماستەر
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢٦ کاتژمێر (9)ی بەیانی تاوتوێکردنی نامەی قوتابى خوێندنی باڵا- ماستەر (هەرێم احمد ابراهیم) لە بەشی کیمیا، لە ژێر ناونیشانی
( Determination of benzoyl peroxide in wheat flour using a smart phone and paper based sensor)
دۆزینەوەی ماددەی بێنزۆیل پێرئوکساید لە ئاردی گەنم بە بەکارهێنانی مۆباییلی زیرەک.
مادەی بێنزۆیل پێرئۆکساید، مادەیەکی ئەندامیە، دەکرێتە ئاردی گەنم بۆ سپی کردنەوە و جوان پیشاندانی، ئەم مادەیە ژەهراویە، هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجەیە.
توێژینەوەکە هەوڵێکە بۆ ئاسان کردن و خێرا شیکارکردنی ماددەی ناوبراوە، بۆ ئاردی گەنم.
لە هۆڵی ” د. عبدالله حداد” کۆلێژی پەروەردە ئەنجامدرا.
لیژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە خوارەوە پێکهاتبوون:
پ. د. کامەران شکور حسین. زانکۆی کرکوک، سەرۆکی لێژنە
پ.ی.د .محمد سلیم عبداللە. زانکۆی سەلاحەدین ئەنداَم.
پ.ى.د.هێمن عبدول قادر. زانکۆی هەولێری پزیشکی ئه ندام
پ .د. نبیل عادل فخری. زانکۆی سەلاحەدین ئه ندام و سەرپەرشتیار.
شایەنی باسە، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕى زانستى ، لیژنەکە بڕیاریدا بە پەسەندکردنی نامەی ماستەرەكە و پێشنیازی کرد بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بەقوتابی.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو دەکەین سوپاسی ھەول و کۆششی سەرپەرشتیاری قوتابی و زۆر سوپاسی ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ دەکەین










