سیمیناری (قلق الاعلام)

له‌ژێر رۆشنایی ئامانجی
(SDG3)
له‌درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی ڕۆژی سێشه‌ممه بەرواری ( ١٤/٤/٢٠٢٦ ) بە ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایانی بەش سیمینارێک لە لایەن بەڕێز پ.ی.د.دیار محی الدین پێشکەش کرا لە ژێر ناو و نیشانی (قلق الاعلام) کە تێدا تیشک خرایە سەر گرنگی بابەتەکە و نیشانەو چارەسەریەکانی.
قلق الاعلام يان دلەراوکێ ی ڕاگەیاندن حاڵەتەیکی دەروونییە تاک بەهۆی بەردەوامبوونی پەیوەندی لەگەڵ میدیا و وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری زۆر، هەست بە نیگەرانی و فشار دەکات. لە سەردەمی ئێستادا کە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێکی سەرەکی لە ژیانی ڕۆژانە ئەم دلەراوکێیە زیاتر دەبێت.
هۆکارەکانی :زۆری هەواڵە ناخۆشەکان، وەک جەنگ، قەیران، نەخۆشی و ڕووداوە ترسناکەکان، هەروەها بەکارهێنانی زۆری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییەکی بەردەوام بە تەلەفۆن و ئینتەرنێت. ئەمانە دەبنە هۆی زیادبوونی سترێس و نیگەرانی لە تاکەکاندا.
نیشانەکانی دلەراوکێ ی ڕاگەیاندن وەک نەخەوتن یان کەمخەوتن، کەمبوونی ئارامی دەروونی، و کەمبوونی توانای تێگەیشتن و سەرنج دان. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، پێویستە تاکەکان کاتی بەکارهێنانی میدیا سنووردار بکەن وسەرچاوەی متمانەپێکراو سەیر بکەن، و کاتێک بۆ ئارامبوون و چالاکییە جەستەییەکان تەرخان بکەن. هەروەها دانیشتن و پەیوەندی لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان ئەم دلەراوکێە کەمتر دەکاتەوە ، لە کۆتاییدا، قلقی ڕاگەیاندن کێشەیەکی گرنگی سەردەمی ئێستایە کە پێویستی بە هۆشیاری و ڕێکخستنی بەردەوامی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی دەروونی تاک. لە کۆتایی سیمینارەکە بە ڕاو سەرنجی ئامادەبووان دەوڵەمەندتر کرا