ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨/٥/٢٠٢٦ کاتژمێر (9)ی بەیانی تاوتوێکردنی نامەی قوتابى خوێندنی باڵا- ماستەر (فاتیمە حیدر ابوبکر) لە بەشی کیمیا، لە هۆڵی ” د. عبدالله حداد” لە ژێر ناونیشانی
( Synthesis, characterization and antibacterial activity of mixed ligand complexes of some lanthanide metal ions with ligands derived from 1-(2-pyridylazo)-2-naphtho and secondary ligands)
لە کۆلێژی پەروەردە ئەنجامدرا.
لیژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە خوارەوە پێکهاتبوون:
پ.ی.د. محمد سلیم عبدالله. زانکۆی سەلاحەدین، سەرۆکی لێژنە
پ.ی.د .دیاری ابراهیم تۆفیق. زانکۆی سلێمانی، ئەندام.
پ.ى.د.ایمان ابراهیم عبدالکریم. زانکۆی کۆیە، ئەندام
پ.ى. م. کامەران بشیر حسین. زانکۆی سەلاحەدین ئەندام و سەرپەرشتیار.
شایەنی باسە، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕى زانستى ، لیژنەکە بڕیاریدا بە پەسەندکردنی نامەی ماستەرەكە و پێشنیازی کرد بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بە قوتابی.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو سەرپەرپرشتیاری بەرێزی دەکەین.










