Academic Freedom and Its Relationship withinTolerance among Salahaddin University Students

لە درێژەی كارو چالاکییە زانستیه‌كانی به‌شی رينمايى دةروونى و پەروەردەیی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٦، لە هۆڵی (د. عەبدوڵڵا حەداد) لە کۆلێژی پەروەردە، نامەی ماستەری قوتابی خوێندنی باڵا (عائیشە برایم احمد ابراهیم) لە بەشی ڕێنمایی و پەروەردەی دەروونی له‌ژێر ڕۆشنایی (SDG10) بە سەرکەوتوویی تاوتوێ کرا.
توێژینەوەکەی قوتابی ناوبراو لەژێر ناونیشانی:
(Academic Freedom and Its Relationship within
Tolerance among Salahaddin University Students) بوو.
دوای گفتوگۆیەکی زانستی چڕ و تێرەتەسەل لەسەر ناوەرۆک و دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە، بڕیاریاندا بە پەسەندکردنی نامەکە و بەخشینی پلەی ماستەر بە قوتابی ناوبراو .وە لیژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:
پ. د. مهی حسن بکر – زانکۆی سەلاحەدین – (سەرۆکی لیژنە)
پ. د. ئوسامە حامد محمد – زانکۆی موسل – (ئەندام)
پ. ی. د. کاروان کاکەبرا کاکەمەد – زانکۆی سۆران – (ئەندام)
پ. ی. د. دیار محی الدین صادق – زانکۆی سەلاحەدین – (ئەندام و سەرپەرشتیار)
به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی به‌شی رينمايى دەروونی و پەروەردەیی هیواى سەرکەوتنى بەردەوام بۆ توێژەر لەکاروانى زانستى و ئەکادیمیدا دەخوازین وه‌ توێژینەوەكه‌ی ببێته‌ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند و گرنگ كه‌ خزمەت بە کتێبخانەی بەشی رينمايى

دەروونى و پەروەردەیی و توێژه‌رانی له‌م بواره‌دا بکات