ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٦ کاتژمێر (9)ی بەیانی تاوتوێکردنی نامەی قوتابى خوێندنی باڵا- ماستەر (شڤان رجب قادر) لە بەشی کیمیا، لە ژێر ناونیشانی( Synthesis, Characterization, Antibacterial and Antioxidant Activity of some New Flavones Derived from 5-fluoro-2-hydroxyacetophenone)
لیژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە خوارەوە پێکهاتبوون:
پ.ی. د. محمد کریم صمد، ئەندام ،زانکۆی سەلاحەددین .
پ.د .فاروق امام حوێز، سەرپەرشتیاری قوتابی، زانکۆی سەلاحەدین .
پ.ی.د.کۆسرەت نەژاد کاکە، ئەندام، ز. کۆیە / کۆلێژی زانست.
د. بارام ئەحمەد حەمە ئەمین، سەرۆک، ز. سلێمانی / کۆلێژی زانست
شایەنی باسە، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕى زانستى، لیژنەکە بڕیاریدا بە پەسەندکردنی نامەی ماستەرەكە و پێشنیازی کرد بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بەقوتابی.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو دەکەین سوپاسی ھەول و کۆششی سەرپەرشتیاری قوتابی و زۆر سوپاسی ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ دەکەین










