تاوتوێکردنی نامەی ماستەر

ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ٦/٥/٢٠٢٦ کاتژمێر (9)ی بەیانی تاوتوێکردنی نامەی قوتابى خوێندنی باڵا- ماستەر (مژدە انور تۆفیق) لە بەشی کیمیا، لە هۆڵی ” د. حکمەت” کۆلێژی پەروەردە ئەنجامدرا.
لیژنەی تاوتوێکردن لەم بەڕێزانە خوارەوە پێکهاتبوون:

پ. د. ئاواز جمیل حسین. زانکۆی سەلاحەدین، سەرۆکی لێژنە
پ.ی.د .کەژاڵ محمود صالح. زانکۆی هەولێری پزیشکی، ئەنداَم.
پ.ى.د.دالیا عارف عبدول. زانکۆی سلێمانی، ئه ندام
پ.ى.د.محمد کریم صمد. زانکۆی سەلاحەدین ئه ندام و سەرپەرشتیار.

شایەنی باسە، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕى زانستى ، لیژنەکە بڕیاریدا بە پەسەندکردنی نامەی ماستەرەكە و پێشنیازی کرد بە بەخشینی بڕوانامەی ماستەر بەقوتابی.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کیمیاوە پیرۆزبایی لە قوتابی ناوبراو سەرپەرپرشتیاری بەرێزی دەکەین.
زۆر سوپاسی ئەندامانی لیژنەی تاوتوێ دەکەین بۆ پێشنیارو ھەول و ماندوبوونیان