بەیانی ڕێکەوتی 13-05-2026
کــــاتژمێر :11:00 ی بەیانی
شوێن: هۆڵی د. عبدالله حداد، کۆلێژی پەروەردە.
پانزەمین کۆنفڕانسی زانستی بۆ باشترین پڕۆژەی توێژینەوە و پۆستەری ئەکادیمی لە کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەدەچێت.
گرنگی پڕۆژەی توێژینەوە و پۆستەری ئەکادیمی:
بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی: پۆستەری ئەکادیمی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پەرەپێدانی تواناکانی توێژینەوە و ناساندنی ئەنجامە زانستییەکان
هاندانی داهێنان:پڕۆژەی توێژینەوە بوارێکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی بیرۆکەی نوێ و چارەسەرکردنی کێشە زانستییەکان
پەرەپێدانی کەلتووری زانستی:نمایشکردنی پۆستەری ئەکادیمی دەبێتە هۆی دروستکردنی ژینگەیەکی زانستی بەپیت
ئاڵوگۆڕی زانیاری:لە ڕێگەی پۆستەرەکانەوە ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون دەکرێت لە نێوان بوارە جیاوازەکاندا
گرنگیدان بە توێژینەوەی زانستی، هەنگاوێکە بەرەو پێشکەوتنی کۆمەڵگا










