سیمینارێکی زانستی گرنگ لە بواری تەندروستی گشتی

کۆلێژی پەروەردە / بەشی کیمیا، سیمینارێکی زانستی گرنگ لە ڕێکەوتی 19/4/2026، پێشکەش کرا لەلایەن ( پ.ی.د. هەوراز سامی خالد) لە کاتژمێر 10 بەیانی، لە هۆڵی 7ی بەشی کیمیا. سیمینارەکە بە ناونیشانی:

“Assessment of Different Physicochemical Parameters of Leachates from Two Locally Unbranded Yogurt Containers in Erbil City, Kurdistan Region, Iraq”

ئەم سیمینارە گرینگیەکی زۆری هەبوو، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی گشتی، چونکە ئاماژەی بە مەترسییەکانی بەکارهێنانی دەفرە ناستانداردەکان لە بەرهەمهێنانی ماست و شیرەمەنی دەکرد، کە دەتوانێت کاریگەرییە نەرێنییەکان لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دروست بکات.

ناوەڕۆکی سیمینارەکە لەم خاڵانە پێکهاتوو بوو:
جۆرەکانی دەفرە بەکارهاتووەکان
لە سیمینارەکەدا باس لە جۆرەکانی دەفرەکان کرا کە لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ماست بەکاردێن، کە گرنگترینیان بریتی بوون لە دەفری پلاستیک و دەفری فافۆن
(foam containers).
وکاریگەری لەسەر تەندروستی
تیشک خرا بووە سەر ئەو مادە کیمیاییانەی کە لەو دەفرانەوە دەتوانن بڕۆن ناو خواردن
(leachates)،
بە تایبەتی کاتێک دۆخی گەرمی یان هەڵگرتنی درێژخایەن هەبێت. ئەم مادانە دەتوانن پەیوەندییان هەبێت بە هەندێک نەخۆشی وەک:
(نەخۆشییە عەقڵییەکان وەک
Alzheimer’s disease)
(شێرپەنجە (جۆرە جیاوازەکان)
هەروەها هەندێک (کێشەی هۆرمۆنی و تەندروستی گشتی )،شووشە باشترین ماددەیە کە داخورانی بەسەردانایەت بەهۆی ئەو ترشەی کە لەناو ماستدایە.‌
لە کۆتاییدا، سیمینارەکە وەک هۆشداری زانستی و گرنگ دەرکەوت بۆ کۆمەڵگە، بەتایبەتی بۆ هاوڵاتیانی هەولێر و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی گرنگی بدەن بە هەڵبژاردنی بەرهەمە خواردنییە ساغ و پێداویستی بە پشکنینی زیاتر لەسەر جۆری دەفرە بەکارهاتووەکان