گەشتێکی زانستییان بۆ ناوەندی گەنجان ( YouthHub)

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ \٢ \٢٠٢٦ قوتابیانی پۆلی سێی بەشی زمانی کوردی بەسەرپەرشتی مامۆستا بەهار عبدالجبار گەشتێکی زانستییان بۆ ناوەندی گەنجان
( YouthHub)
لە هەولێر ئەنجامدا. ناوەندی گەنجان ناوەندێکی سەردەمیانەیە بۆ گەنجان دروستکراوە، یەکێکە لە گەورەرین ناوندی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێکدێت لە کتێبخانە، شوێنی کارکردن و خوێندن، هۆڵی کۆنفراس و و پێشانگای هونەری و چەندین شوێنی تر.