کۆلێژی پەروەردە – بەشی کیمیا لە ڕۆژی دووشەممە، لە ڕێکەوتی 2026/2/16 سمینارێک پێشکەش كرا
بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. هیوا محمد علی) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستیانی کۆلێژ ، سیمینارێکی زانستیی ئاستبەرز و پڕ بایەخ لەژێر ناونیشانی “ژیری دەستکرد لە بوارە جیاجیاکاندا، داهاتوو بە ڕەو کوێ” لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. دلێر دلشاد کوردە)
لەم سیمینارەدا، گەشتێکی مەعریفیی قووڵمان کرد بەناو جیهانی تەکنەلۆژیادا، کە تێیدا بەڕێز دکتۆر دلێر بە وردی تیشکی خستە سەر ئەم تەوەرە سەرەکییانە:
ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی: چۆن بیرۆکەی ئامێرە بیرکەرەوەکان لە ساڵانی پەنجاکانەوە سەریهەڵدا و گەیشتە ئەمڕۆ.
قۆناغەکانی پەرەسەندن: تێپەڕین لە پرۆگرامە سادەکانەوە بۆ جیهانی “فێربوونی قووڵ” و ئەو بازدانە گەورەیەی کە جیهانی گۆڕی.
جۆرەکانی ژیری دەستکرد: شیکردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی AI، لەو سیستمانەی ئێستا لە گیرفانماندان تا دەگاتە خەونی دروستکردنی ژیرییەکی گشتگیر (General AI).
ئاسۆی داهاتوو: پێشبینییەکان بۆ گۆڕانکارییە گەورەکانی داهاتوو و چۆنیەتی خۆگونجاندنی مرۆڤ لەگەڵ ئەم شۆڕشە تەکنەلۆژییە چاوەڕوانکراوەدا.
بەڕێز دکتۆر دلێر بە شارەزاییەکی زۆرەوە وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە و دەرگایەکی نوێی لە مەعریفەی بۆ هەمووان واڵا کرد.
سوپاس بۆ ئامادەبوونی بەڕێز ئەو مامۆستا ئازیزانەی بە بەشداریكردنی کۆڕەکەیان دەوڵەمەند کرد.








